Psalms 120

گۆرانی گەشتیاران.

1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.

3چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!

5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم
مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.‏
،
کە لە خێوەتەکانی قێدار
قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.‏
نیشتەجێم.
6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
Copyright information for CkbKSS